Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ڤیستیڤاڵی‌ ئێل به‌گی‌ جاف كه‌سێك به‌ گولـله‌ كوژرا..

په‌یام-

له‌ ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌داغی سلێمانی‌ و له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڤیستیڤاڵی‌ ئێل به‌گی‌ جاف كه‌ ساڵانه‌ سازده‌كرێت، به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كه‌سێك به‌ گولـله‌ كوژرا.

به‌پێی‌ وته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانییه‌كه‌، بكوژه‌كه‌ پێشتریش هه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، برایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هه‌مان هاوڵاتی‌ كوشتووه‌، به‌ڵام به‌ لێبوردنی‌ گشتی‌ ئازاد كراوه‌.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌، ڕووداوی‌ كوشتنه‌كه‌ له‌ نێو قه‌ره‌باڵغیی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا و به‌ به‌رچاوی‌ هه‌زاران كه‌س و به‌رپرسانی‌ حكومییه‌وه‌ ڕوویداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ په‌یام، ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ موڵكداری‌و زه‌وی‌ و زار بووه‌، قوربانییه‌كه‌ش ناوی‌ (ئه‌لیف، كاف) ه‌و پیشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و ته‌مه‌نی‌ سه‌روو 20 ساڵه‌. دوابه‌دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ش، ته‌رمه‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكیی‌ دادیی سلێمانی‌ كرا. 

به‌پێی‌ زانیاریه‌كان، تائێستا بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كردووه‌..

340 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر