Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش نه‌نێرێت، ئه‌مساڵ‌ به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕێت

په‌یام-

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌میشه‌ دۆسێی بودجه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و  عێراق ، بۆیه‌ دوور نیه‌ ئه‌و جیاوازی لێكدانه‌وانه‌ له‌و نوسراوه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتبێت كه‌ سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق ناردویه‌تی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌كه‌ و داوای ڕاگرتنی هه‌موو شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

وتیشی:  شایسته‌ داراییه‌كان له‌ناو بودجه‌دا یانی هه‌موو پشكی بودجه‌، به‌ڵام له‌مه‌دا دۆسێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیلێجیاكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو ئاشكراشیكرد: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵی 2019یه‌شدا نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات، به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕێت، به‌لاَم له‌وانه‌یه‌ له‌كاتی وتووێژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2020 دا كێشه‌ دروست بكات.


528 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر