Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی رووسیا: بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری كۆریای باكوور پێویست به‌ گه‌ڕه‌نتی ئه‌منی ده‌كات

په‌یام-

سه‌رۆكی رووسیا، رایگه‌یاند بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری كۆریای باكوور پێویست به‌ گه‌ڕه‌نتی ئه‌منی ده‌كات.. 
ڤلادیمیر پوتین له‌ دوای گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ-ئون سه‌رۆكی‌ كۆریای باكوور، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، خۆشحاڵه‌ به‌ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور و راشیگه‌یاند سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌ ته‌واوی شه‌فافه‌ بۆ دانوستانه‌كان.

ڤلادیمیر پوتین ئاشكراشی كرد به‌وردی تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور و پاككردنه‌وه‌ی نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی كردووه‌.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی هێزی یاسای نێوده‌وڵه‌تی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ دۆخی جیهان به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاری بكرێت.

پوتین راشیگه‌یاند كه‌ پابه‌ندبوون به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سه‌خته‌كانی جیهان و وتی: كۆریای باكوور، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خۆی پێویستی به‌ گره‌نتی ئه‌منی هه‌یه‌.
سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ دانوستانه‌كانی دۆسیه‌ی كۆریای باكوور، به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان لێك نزیكببنه‌وه‌، ئه‌وا دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور به‌ ئاسانی‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

130 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر