Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا سه‌ردانی مزگه‌وتی نوری نیوزله‌ندای كرد..

په‌یام-

شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا سه‌ردانی مزگه‌وتی نوری شاری كریستچارچ-ی نیوزلاندی كردو، ڕاشیگه‌یاند: كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی نیوزله‌ندا دژ به‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ مایه‌ی رێزه‌.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌: شازاده‌ ویلیه‌م به‌سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ گه‌یشتۆته‌ نیوزلاند و له‌وێ سه‌ردانی مزگه‌وتی نوری كردووه‌ و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی به‌ "كرده‌وه‌یه‌كی نه‌فره‌تیی بێ هاوتا" ناو هێناوه‌.
بی بی سی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ شازاده‌ ویلیه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات كه‌ تیرۆریسته‌ راستڕه‌وه‌ تونده‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ ئامانجی خۆی، سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌ی كردووه‌و، به‌خۆشحاڵییشه‌وه‌ باسی له‌ كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی نیوزلاند كردوه‌ دژ به‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌و وتویه‌تی: پێكه‌وه‌ رێك وه‌ستان، به‌كاردانه‌وه‌تان دژ به‌و تراژیدیایه‌، كارێكتان كرد مایه‌ی رێزه‌. 

319 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر