Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا ڕایگه‌یاند: راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35ی ئه‌مریكی به‌و ولاَته‌ ده‌ستیپێكردووه‌

په‌یام-

توركیا ڕایگه‌یاند: راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35ی ئه‌مریكی به‌و ولاَته‌ ده‌ستیپێكردووه‌و، راشیده‌گه‌یه‌نێت: كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 زیان به‌ سیستمه‌كانی ناتۆ ناگه‌یه‌نێت.
حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌وان به‌شێكن له‌ پڕۆگرامی ئێف 35 و به‌ته‌واوی پاره‌ ده‌ده‌ن و، فڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌وێ مه‌شقیان پێده‌كرێت، ئێستاش راده‌ستكردنی فڕۆكه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌و، له‌وباره‌وه‌ پاشه‌كشه‌ ناكه‌ن".
وتیشی: ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات پڕۆگرامه‌كه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئێس 400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌و، ئه‌مه‌ش كارێكی دروست نییه‌.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو ئاشكراشیكرد: كڕینی سیستمی ئێس 400 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی ئه‌منیی خێرا و كورتخایه‌نه‌و، به‌ هیچ جۆرێك زیان به‌ سیستمه‌كانی ناتۆ ناگه‌یه‌نێت، توركیاش  به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌كارناهێنێت.

270 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر