Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سزاكانی ئه‌مریكا مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران دروستكردووه‌


په‌یام

دواین هه‌نگاوی‌ ئه‌مریكا بۆ كردنه‌ ئامانجی‌ كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ ئێران، مه‌ترسیی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئه‌و وڵاته‌ دروست كردووه‌. لای‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعوودیه‌ و به‌حرێن ئاماده‌ییان نیشان داوه‌ ئه‌و كورتهێنانه‌ی‌ بازاڕی‌ نه‌وت پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕاگرتنی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێراندا دروست ده‌بێت. له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت "ڕێگه‌ به‌ هیچ وڵاتێك ناده‌ن له‌ بازاڕی نه‌وتدا جێگه‌ی ئێران بگرێته‌وه‌...

عه‌باس موسه‌وی سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "حكوومه‌ت و گه‌لی ئێران هه‌رگیز دوژمنایه‌تیی ژماره‌یه‌ك وڵات له‌بیر ناكه‌ن له‌م قۆناغه‌ مێژووییه‌دا".

ئێستا چین كه‌ گه‌وره‌ترین كڕیاری‌ نه‌وتی‌ ئێرانه‌، نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ ئێران نیشان داوه‌، به‌ڵام هێشتا ڕاینه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كڕینی‌ نه‌وتی‌ ئه‌و وڵاته‌ یاخود نا. لای‌ خۆیشیه‌وه‌ خالید فالح، وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعوودیه‌، ڕایگه‌یاند "تا ئێستا چین داوای‌ كڕینی‌ نه‌وتی‌ له‌ سعوودیه‌ نه‌كردووه‌".

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعوودیه‌ وتیشی‌ "له‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كڕیارانی‌ نه‌وتی‌ ئێران داوایان لێ‌ بكه‌ن، ئاماده‌ن نه‌وتیان پێ‌ بفرۆشن".

هیندستانیش كه‌ دووه‌م گه‌وره‌كڕیاری‌ نه‌وتی‌ ئێرانه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ سزاكانی‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر بازاڕی‌ ناوخۆیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ نابێت، چونكه‌ ده‌توان له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دیكه‌وه‌ پێویستییه‌كانی‌ خۆیان پڕبكه‌نه‌وه‌.

هه‌نارده‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و پێش كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بۆ دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بووه‌وه‌، له‌ دوای‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل.

145 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر