Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك پلان بۆ پاراستنی دارستانه‌كان و ژینگه‌ی كوردستان له‌ وه‌رزی هاوین داده‌نێت


په‌یام


له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك، به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رگریی شارستانی دهۆك و ڕێكخڕاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژینگه‌دۆسته‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پێناو داڕشتنی پلانێك بۆ وه‌رزی هاوین و چۆنیه‌تی پاراستنی دارستان و ژینگه‌ی كوردستان له‌ سووتان به‌ڕێوه‌چوو.

تێیدا چه‌ندین ته‌وه‌ری ژینگه‌یی گرنگ باس كران و، ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستان و ناوچه‌ی شاخاوی له‌ وه‌رزی گه‌رمادا خرایه‌ڕوو. 

جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ كه‌ به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری باران كه‌ له‌ دهۆك له‌ هه‌زار ملیم تێپه‌ڕیوه‌، گژوگیا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی زه‌ردبوونیدا مه‌ترسیی ئاگری گه‌وره‌ لێی دروست ئه‌بێت گه‌ر هاووڵاتیان به‌ هۆشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن...

265 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر