Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنووری گه‌رمیان گردبوونه‌وه


په‌یام

ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنووری گه‌رمیان به‌ مه‌به‌ستی داواكاری‌ بۆ دامه‌زراندن گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

دوای باشتربوونی‌ دۆخی دارایی‌‌و ڕأگه‌یاندنی لابردنی‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ له‌سه‌ر زاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌وه‌, ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانیش داوای مافی خۆیان له‌ دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌و قوتابیانه‌ زیاد له‌ هه‌شت ساڵه‌ خوێندنی‌ ته‌واوكردووه‌و تائێستا دانه‌مه‌زراوه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانی نێو گردبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ڕابردوو له‌ سنووره‌كه‌ی ئه‌وان دامه‌زراون ته‌زكیه‌ی‌ حزبیان هه‌بووه‌و به‌بێ پشتگیری حزبی باڵاده‌ست هیچ ده‌رچوویه‌ك ناتوانێت به‌ مافی خۆی بگات".

305 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر