Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری كه‌ركووك، دوو كه‌س بریندار بوون


په‌یام

ئه‌فراسیاو كامیل، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند "له‌ وێستگه‌یه‌كی مینی پاسه‌كاندا له‌ شاری كه‌ركووك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی داوه‌".

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركووك وتیشی‌ "ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕیمۆت كۆنترۆڵه‌وه‌ له‌ دووره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و، برینداربوونی دوو كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

ئه‌فراسیاو كامیل جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ڕووداوه‌كه‌ جگه‌ له‌و دوو حاڵه‌تی‌ برینداربوونه‌، گیانله‌ده‌ستدانی هیچ كه‌سێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

پاش ڕووداوه‌كه‌ش ڕێوشوێنی ئه‌منیی توند له‌ ناوچه‌كه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام هیچ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و هیچ گرووپ و لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

307 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر