Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆ بایدن كاندیدیکردنی خۆی بۆ كێبڕكێیەکانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگەیاند


په‌یام


جۆو بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ داهاتوو خۆی بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاندید ده‌كات.

جۆو بایدن، جێگری باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند "خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌ربژێری پارتی دیموكرات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا".

جۆ بایدن له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ تویته‌ر، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ به‌وه‌ بده‌ن دۆناڵد تره‌مپ هه‌شت ساڵ له‌ كۆشكی سپیدا بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا وێنه‌ی‌ كاراكته‌ری نیشتمانیی ئه‌مریكا له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ده‌گۆڕێت". ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌دانێك به‌ ڕۆڵی‌ خراپی‌ تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا.

بایدن ده‌شڵێت، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر نامێننه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ خۆی‌ كاندید ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كان له‌ جۆ بایدن به‌ میدیاكانی ئه‌مریكایان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ بایدن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه‌ بۆ چوونه‌ ناو كێبڕكێكانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.

ماوه‌یه‌كی درێژه‌ لایه‌نگرانی‌ دیمه‌كراته‌كان به‌ تامه‌زۆرییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری جۆ بایدن-ی ته‌مه‌ن 76 ساڵن له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.


271 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر