Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەپێی ماددەی ٤١ی یاسای ماددە ھۆشبەرەکانەوە و پێشتریش بەھۆی کەیسی کوشتنەوە سزا دراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی ھەولێر  ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩، ھێزەکانی ئاسایش توانیوویانە تۆمەتبار ئەمیر فاروق دەستگیربکەن کە ناسراوە بە ئەمیر قولی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ناوبراو بەپێی ماددە ٤١ی یاسای ماددە ھۆشبەرەکان فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە و پێشتریش لەسەر کەیسی کوشتن سزا دراوە و پێشینەی چەندین تاوانی دیکەی ھەیە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی ھەولێردا روونکراوەتەوە کە ئەمیر قولی لەکاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی ھێزەکانیان بووەتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستیشی ھاوێشتووە، پاشان بە برینداری دەستگیر کراوە.



1402 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر