Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا.. سه‌رۆكی‌ روسیاو سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور كۆبوونه‌وه‌


په‌یام

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە بۆ پاراستنی سەروەری کۆریای باکوور پێویست بە گەڕەنتی ئەمنی دەکات. 

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە دا، زۆر خۆشحاڵە بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرکردەی کۆریای باکوور و راشیگەیاند کە سەرکردەی کۆریای باکوور لە سەرجەم بوارەکان بە تەواوی شەفافە بۆ دانوستانەکان.

ڤلادیمیر پوتین ئاشکراشی کرد کە بەوردی تاوتوێی پەیوەندییەکی ئەمریکا و کۆریای باکوور و پاککردنەوەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمیی کردووە.

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا کە بەدەستھێنانەوەی ھێزی یاسای نێودەوڵەتی زۆر گرنگە و پێویستە دۆخی جیھان بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی دیاری بکرێت.

پوتین راشیگەیاند کە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێتە یەکەمین ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەختەکانی جیھان و گوتی: "کۆریای باکوور، بۆ پاراستنی سەروەری خۆی پێویستی بە گەرەنتی ئەمنی ھەیە". 

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی دۆسیەی کۆریای باکوور، بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیان لێک نزیکببنەوە، ئەوا دۆسیەی ئەتۆمیی کۆریای باکوور لەخۆیەوە چارەسەر دەبێت.

ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوەشدا کە سبەی لە سەردانەکەیدا بۆ چین باس لە ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ-ئون بۆ بەرپرسانی ئەمریکا دەکات و گوتیشی: "ھەڵوێستی رووسیا ھەمیشە ئاشکرایە. ھیچ شتێکی شاراوە نییە".

172 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر