Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا: ئه‌مریكا ڕێگه‌ بۆ خۆپڕچه‌ككردنی‌ بێسنوور خۆش ده‌كات


په‌یام


وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ڕێگه‌ بۆ پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردنی‌ بێسنوور خۆش ده‌كات.

سێرگی‌ شۆیگو، وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا، له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ هه‌شته‌مین كۆنفڕانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی مۆسكۆ، ڕایگه‌یاند "كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ ناوه‌ند مه‌وداكان، ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردن و به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی به‌ شێوه‌یه‌كی بێسنوور و كۆنتڕۆڵ نه‌كراو".

شۆیگو وتیشی‌ "ئه‌مریكا ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه‌ و، گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، له‌ ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست وه‌ربداته‌ ناو كاروباری ڤه‌نزوێلا".

وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا هۆشداریشی‌ دایه‌ ناتۆ له‌باره‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ له‌ ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای باڵتیك و، وتی "پێشخستنی ژێرخانی سه‌ربازی له‌ سنووره‌كانی نزیك له‌ ڕووسیا له‌لایه‌ن ناتۆوه‌ گرژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و، ڕووسیا له‌ كاتی خۆیدا وه‌ڵامی بۆ چالاكییه‌كانی ناتۆ ده‌بێت".

174 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر