Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی خامنه‌یی: ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت


په‌یام


ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سفركردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.

عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له‌ میانی پێشوازییكردن له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران له‌ تارانی پایته‌خت، وتی‌ "هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت و، به‌و ئاسته‌ی كه‌ پێویستمانه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت".

خامنه‌یی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مریكا بێ‌ ئه‌نجام ده‌بن و، گه‌لی ئێران و كاربه‌ده‌ستانی وڵات به‌ چڕی كار ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ بنبه‌سته‌كان".

ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ كرد كه‌ "هه‌وڵه‌ دوژمنكارانه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ دژی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ خامنه‌یی‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا ئه‌مریكا كۆتایی‌ به‌و مۆڵه‌ته‌ هێنا ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگه‌ به‌ هه‌شت وڵاتی‌ كڕیاری‌ نه‌وتی‌ ئێران دابوو كه‌ تا دۆزینه‌وه‌ی‌ جێگره‌وه‌یه‌ك نه‌وتی‌ ئێران بكڕن.


147 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر