Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاورەنگ بۆ ماست قەدەغەكرا




په‌یام 
لە شاری سلێمانی، بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاوڕەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی دیکەی خواردن قەدەغەکرا، قایمقامی ئه‌و شاره‌ش رایگه‌یانده‌گه‌یه‌نێت: ئامانجی بڕیارەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە، وه‌ هەر فرۆشیارێكیش پابەند نەبێت، ئه‌وه‌ رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.


ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌، لە کۆبوونەوەی ئاوات محه‌مه‌د لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنەی تەندروستی، بڕیاردرا بەكارهێنانی ئەو جۆرە سەتڵە بۆ ماست قەدەخەبكرێت، "دوای خستنەڕووی ئەو بەڵگە و بەدواداچوونانەی كە بۆ بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاوڕەنگ كراون".

ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی، رایگەیاند: "بەپێی ئەو توێژینەوە و بەدواداچوونانەی كە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەكانەوە كراون، بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاوڕەنگ بۆ ماست زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و مەبەستمان له‌م بڕیاره‌ش پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییانە"، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش راده‌یه‌گه‌یه‌نێت  "هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە".

370 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر