Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیارێك لەبەرژەوەندی یاریزانە مسوڵمانەكانی ئینگلتەرا دەدرێت



په‌یام ـ سپۆرت

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بڕیاریداوە لە كاتی بەدەستهێنانی ئەو پاڵەوانێتیانەی لە ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت نابێت خواردنەوە كحولییەكان بەكار بهێنرێت لەكاتی خۆشی دەربڕینی یاریزانەكاندا.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشكرایكردوە: یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا چیتر ڕێگە بەتیپی براوەی جامی وڵاتەكەی نادات خواردنەوەی كحولی بەسەریەكدا بپرژێنن و لەبری ئەوە پێویستە خواردنەوەیەكی ئاسایی بی كحول بەكاربھێنرێت.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە ئەم بڕیارە لەپێناو ڕێزگرتن لە یاریزانە موسوڵمانەكان و ئەو یاریزانانەشی لەخوار 18 ساڵەوەن كەتەمەنێكی یاسایی نین بۆ خواردنەوەی كحول، لەیاریی كۆتایی جامەكە لەنێوان مانچستەر سیتی و واتفۆرد جێبەجێدەكرێت.

لە ئینگلتەرا ڕیژەی یاریزانە مسوڵمانەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوەو لە هەر تیمێك یاریزانێك یاخود دوو یاریزانی مسوڵمان یاخود زیاتر بەدەی دەكرێت، لەڕیزەكانی مان سیتی بۆ ئەو یارییە چەند یاریزانێكی موسوڵمان بەدیدەكرێت لەوانە (ئەلكای گۆندۆگان و ڕیاز مەحرەز و بنیامین مێندی) ھەروەھا لەڕیزەكانی واتفۆردیش یاریزانێكی موسوڵمان بەناوی عەبدوڵای دۆكۆوری یاریدەكات.

358 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر