Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌بار یاوه‌ر: شه‌ڕی ئێران و هه‌ر وڵاتێكی تر كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێم به‌جێده‌هێڵێـت


په‌یام

ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر شه‌ڕێك له‌ نێوان ئێران و ولاَتانی‌ دیكه‌دا ڕووبدات كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێـت.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ووتی‌ بێ گومان هه‌موو شه‌ڕێك له‌ ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 900 كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، جگه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنووری ره‌سمی و ناڕه‌سمی و له‌رووی ئابوورییه‌وه‌ سوودییان لێ وه‌رده‌گرین، بۆیه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان شه‌ڕێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

جه‌بار یاوه‌ر وتیشی ئومێد ده‌كه‌ن هیچ شه‌ڕێك دروست نه‌بێت و به‌ سیاسییانه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، چونكه‌ به‌كارهێنانی چه‌ك كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ سووریا وانه‌یه‌كی‌ باشه‌ بۆ جه‌نگ و كاولكاری و  ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ شه‌ڕ ده‌كرێت و ئه‌و ولاَته‌ وێران بووه‌، ئێستاش هه‌موو وڵاتان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و نوێنه‌ره‌كانی داده‌نیشن و ده‌یانه‌وێت به‌ گفتوگۆ و رێككه‌وتنی‌ سیاسی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.


558 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر