Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێكی‌ زۆری‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆی‌ چه‌رموو دژی‌ بڕینی‌ ده‌رماڵه‌كانیان گردبوونه‌وه‌


بۆ جاری‌ دووه‌م و له‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا، به‌شێكی‌ زۆری‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆی‌ چه‌رموو له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ دژی‌ بڕینی‌ ده‌رماڵه‌كانیان له‌ لایه‌ك و زیادكردنی‌ ده‌وامیان له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایه‌تییان له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی‌ زانكۆكه‌ ئه‌نجام دا.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دارایی زانكۆی‌ چه‌رموو له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی دوو مووچه‌ی‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش كردووه‌، به‌ڵام به‌ بیانووی‌ جۆراجۆر له‌ 1ی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌رماڵه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ بڕێوه‌ كه‌ ئه‌و بڕینه‌ش كێشه‌یه‌كی‌ زۆری‌ بۆ زانكۆكه‌یان دروست كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یاسایی‌ زانكۆكه‌ش باسی له‌وه‌ كرد بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی سه‌باره‌ت به‌ بڕینی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، ته‌واو نایاساییه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا هه‌ڵویستی‌ توندتتریان ده‌بێت و سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن...

267 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر