Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبووه‌وه‌.



مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ‌و سه‌ركردایه‌تی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ناوه‌ندی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرسی لقه‌كانی ناوه‌ندی زانیان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا.

سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌ سه‌ر دوایین گۆڕانگارییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ گشتی‌ و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی‌.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوای ده‌ستخۆشی له‌ به‌رپرسی ناوه‌ند و سه‌رجه‌م لقه‌كان ‌و به‌رز نرخاندنی ڕۆڵ‌ و پێگه‌ی زانایان له‌ناو كۆمه‌ڵگا‌ی كوردی، ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی زانایان‌ جێگای شانازیی هه‌موو لایه‌كه‌  كه‌ هه‌میشه‌ ڕه‌مزی میله‌‌تن.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ڕۆڵی زانایان له‌ په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كاندا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند و هیوای خواست هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌ له‌و پێناوه‌دا.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئاماده‌بووان سه‌رنج‌ و تێبینیی خۆیان خسته‌ڕوو له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كار و پڕۆژه‌ی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی كوردستان.


161 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر