Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانکا راگەیاند


په‌یام


داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی 21ـی ئه‌م مانگه‌ی وڵاتی‌ سریلانكا راگه‌یاند كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 300 كه‌س كوژران و سه‌دانی‌ تر برینداربوون.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز داعش رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌كانی‌ سریلانكا كه‌ شوێنكه‌وتووانی‌ وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانانی كرده‌ ئامانج، چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تن.

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌21ی‌ نیسان ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كڵێسا و چوار هۆتێلی‌ شاری‌ كۆلۆمبۆی‌ پایته‌ختی‌ سریلانكا روویاندا و به‌پێی‌ دوایین ئامار به‌هۆیه‌وه‌ 310 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی‌ 500ی‌ تر برینداربوون.

هاوكات وه‌زیری‌ به‌رگری‌ سریلانكا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پۆلیس 40 گومانلێكراوی‌ ده‌ستگیركردووه‌ و كه‌ یه‌كێكیان شۆفێری‌ ئۆتۆمبێلێكه‌ و رایگه‌یاند كه‌ خۆكوژه‌كان به‌كاریانهێناوه‌ و یه‌كێكی‌ تریان خاوه‌نی‌ ماڵێكه‌ كه‌ به‌شێك له‌ خۆكوژه‌كان تیایدا ماونه‌ته‌وه‌.

264 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر