Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوودان.. ڕه‌وشی ته‌ندروستی عومه‌ر به‌شیر باش نیه‌ و چاره‌سه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی سوودان، له‌و جه‌ڵته‌یه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌به‌ر لێیدابوو، چاره‌سه‌ركراوه‌، به‌ڵام خواردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ سوودان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی لادراو، عومه‌ر به‌شیر چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌ڵته‌یه‌ك لێیدابوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رگرت گواسترایه‌وه‌ بۆ میوانخانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی له‌ شاری خه‌رتوم.

به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان عومه‌ر به‌شیر دوای ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌یه‌كی بچووك لێیداو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رگرت، له‌ئێستادا ته‌ندروستی باش نیه‌ و له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ به‌رده‌وام رووی له‌ خراپبوونه‌ و له‌ رێگه‌ی سرنجه‌وه‌ خواردن و ده‌رمانه‌كانی، پێ ده‌ده‌رێت، چونكه‌ مانی گرتووه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی‌ وه‌ربگرێت.

315 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2019

بابەتی زیاتر