Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا.. خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ده‌یان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران

په‌یام

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ پاریس ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و ده‌یان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ (126) خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.

خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تیان دژی بڕیاره‌ چاكسازییه‌كانی ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایه‌و ماكرۆن تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌ سستی له‌كاری چاكسازیی و زیادكردنی باج و رسومات.

هاوكات بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، زیاترله‌ (60) هه‌زار پۆلیس و هێزی ئه‌منی له‌ پاریس بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر. 


232 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2019

بابەتی زیاتر