Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی سوریا - ئیسرائیل له‌ ڕووداوێكدا كوژرا

په‌یام

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی سوریا - ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌ ڕووداوێكی ته‌مومژاوی گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ جه‌نه‌ڕاڵ فرانسیس ڤیپ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاشتی نیوده‌وڵه‌تی سنوره‌كانی سوریا - ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ناوچه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان  گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رپرسانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جگه‌ له‌ هه‌واڵی كوشتنه‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان له‌ هۆكاری كوشتن و گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ نه‌كردووه‌. 

جه‌نه‌راڵ سانزیری خه‌ڵكی وڵاتی غانایه‌و له‌ ساڵی 2017 ه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تیه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان، ئه‌ركی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ رێگریكردن بووه‌ له‌ پێكدادانی سه‌ربازی له‌ نێوان سوپای ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان.


212 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2019

بابەتی زیاتر