Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. كۆنگره‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌ستپێكرد

په‌یام

له‌ شاری به‌غدا، كاره‌كانی كۆنگره‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌ ژێر ناوی "عێراق ـ سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان"، ده‌ستیپێكرد.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا، سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌، كوێت، ئوردن، توركیا، سووریا تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئاماده‌ نییه‌، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ی تیایدا به‌شداره‌.

له‌ كۆنگره‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كرێت له‌وانه‌ بنه‌مای خۆبه‌دوورگرتنی عێراق له‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پرسی سووریاوه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆنگره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌ شاری به‌غدا ساز ده‌كرێت.


190 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2019

بابەتی زیاتر