Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چاوشئۆغڵوو: له‌ كڕینی سیستمی‌ به‌رگریی‌ ئێس 400 نیگه‌رانیی ناتۆ ‌له‌به‌رچاو گیراوه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: له‌ كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس 400 له‌ ڕووسیا، نیگه‌رانییه‌كانی ناتۆیان ‌له‌به‌رچاو گرتووه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-پۆڵه‌ندا-ڕۆمانیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ڕایگه‌یاند "وڵاته‌كه‌ی‌ هاوبه‌شی پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی‌ ئێف   35ـه‌ و، تا ئێستا بڕی‌ ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلاریان بۆ كڕینی‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ ڕاده‌ست كردووه‌ و چوار فڕۆگه‌یان ڕاده‌ست كراوه‌.

چاوشئۆغلوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "دامه‌زراوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ له‌باره‌ی‌ پرسه‌كانه‌وه‌ ده‌ده‌ن، چ له‌باره‌ی‌ ڕاده‌ستكردنی‌ فڕۆكه‌ی‌ ئێف 35 و، چ له‌باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و، نیگه‌رانییه‌كانی‌ ناتۆی‌ له‌باره‌ی‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئاسمانیی‌ ئێس 400 له‌به‌رچاو گرتووه‌، ده‌بێت ئه‌وانیش له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ توركیا پێویستی‌ به‌ سیسته‌می‌ به‌رگرییه‌".

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ ئه‌مریكایشی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئێس 400 گرفت بۆ سیستمی فڕۆكه‌ی‌ ئێف  35دروست ده‌كات. مه‌ولوود چاوشئۆغلوو وتی‌ "له‌ سووریا ئێس 400  هه‌یه‌ و، فڕۆكه‌ی‌ ئێف  35ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش چه‌ندین جار به‌ ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا فڕیون، هیچ كێشه‌یه‌كیشیان بۆ دروست نه‌بووه‌".

245 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر