Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریا داوای‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ پۆمپیۆ له‌ سه‌رۆكی‌ شاندنی‌ دانوستانكار ده‌كات

په‌یام

كۆریای باكوور داوای له‌ ئه‌مریكا كرد مایك پۆمپیۆی‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌ركی‌ سه‌رۆكی شاندی‌ دانوستانكاری‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ كۆریا، دووربخاته‌وه‌.

كۆن جۆنگ ئون، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌رپرس له‌ دۆسیه‌ی ئه‌مریكا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی، داوای‌ كرد مایك پۆمپیۆ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌و شانده‌ دووربخرێته‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باكوور ده‌كات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كۆریای‌ باكوور، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ به‌ تێكدان و دروستكردنی‌ كێشه‌ له‌ دانوستانه‌كاندا تۆمه‌تبار كردووه‌.

كۆریای‌ باكوور ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئاره‌زووی دیالۆگ له‌گه‌ڵ واشنتۆن به‌ سه‌رۆكایه‌تیی پۆمپیۆ ناكات. جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌گه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت سه‌رۆكایه‌تیی دانوستانه‌كان، ئه‌وا جارێكی دیكه‌ دانوستانه‌كان تێكده‌چن". 

كۆن جۆنگ ئون ڕایشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا خوازیارن له‌بریی‌ پۆمپیۆ كه‌سێك بێت كه‌ له‌باره‌ی درووستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆریا پێگه‌یشتووتر و وردتر بێت".

243 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر