Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆكاری نە خۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ


له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌

نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ، یەکێکە لە نەخۆشییە بەر بڵاوە درێژخایەنەکان، سەرەکیترین هۆکار و ریزبەندی یەکەمی  گیان لە دەستدانە لە هەموو جیهاندا، ساڵانە نزیکەی ٨ ملیۆن خەڵک بەم نە خۆشییە گیان لەدەست دەدەن.


ئەم نەخۆشییە خۆی لە سنگە کوتێ، سنگە کوژێ (جەلتەی دڵ) دەبینێتەوە، ئەم نەخۆشییە توشی پیاوان و خانمان  دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی و بە  نزیکەی ١٠ ساڵ درەنگتر خانمان لە پیاوان توشی ئەم نەخۆشییە دەبن، بەهۆی کاریگەری ئەرێنی  و پارێزی سوری مانگانە و هۆرمۆنی پرۆجیسترۆنەوە.

 ئەم نەخۆشییە بە شێوه‌یەکی گشتیی بە نەخۆشی تەمەن دادەنرێت، واتە زۆربەی زۆری ئەوانەی توشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەساڵاچوانن (لەسەرووی ٦٥) ساڵییەوە، هۆکاری ئەمەش کە زۆربەی ئەوانەی کە توشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەساڵ چوانن، یان بە مانایەکی تر ئەم نەخۆشییە بە نەخۆشی بەساڵا چوان دادەنرێت ئەوەیە کە     هۆکارو مەترسییەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە لە تەمەنی بەساڵا چواندا زۆرن، وه‌كو:

ـ بەرزە پەستانی خوێن.
ـ نەخۆشی شەکرە.

ـ بەرزی چەوری خوێن.
ـ رەقبوونی دیواری خوێبەرەکان.

 
بەڵام  ٤-١٠٪ ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان توش دەبێت، لە خوارتەمەنی ٤٥ ساڵەوەن.

 بەربڵاوی ئەم نەخۆشییە لە گەنجان داو توشبوونی پێشوەختە بەم نەخۆشییە بە ریژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، هەڵبەت کاتێک دەوترێت تەمەنی پێشوەختە بریتیە لە تەمەنی پێش ٥٥ ساڵی لە پیاواندا و خوار ٦٥ ساڵی لە خانماندا، هەندێکجار و لە هەندێک سەرچاوە تەمەنی خوار ٤٥ ساڵی لە پیاواندا، تەمەنی خوار ٥٥ ساڵی لە خانماندا بەکاردێت.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ کراوە لە شاری دهۆک دەربارەی بڵاوی و هۆکارەکانی نەخۆشی گیرانی  پێشوەختەی خوێنبەرەکانی دڵ دەرکەوتوە ٣١٪ ئەوانەی توشی ئەم نەخۆشییە بوون، تەمەنیان لە خوار ٤٥ ساڵەوەیە بۆ پیاوەکان و خوار ٥٥ بووە بۆ خانمان، سەرەکیترین هۆکار بۆ توشبوونی پێشوەختەی ئەم نەخۆشییەش بریتی بووە لە:

بەرزی رێژەی چەوری زیان بەخشی ناو خوێن.
 بەرزە پەستانی خوێن.
 هەبوونی بۆماوەیی ئەم نەخۆشییە لە و خێزانەدا.
هەڵبەت هۆکار گەلی تر زۆرن ئەکرێت ئاماژەیان پێ بدەین لەوانە:

 نەخۆشی شەکرە.
جگەرە کێشان.
 زیادی  کێش و وەرزش نەکردن.
خواردنی ناتەندروست.

فشاری دەروونی: 
لە چەندیین توێژینەوەدا سەلمێنراوە کە کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ توش بوون بە گیرانی خوێن بەرەکانی دڵ.
خواردنی دەرمان و ماددە بێهۆشکەرەکان و وزە بەخشەکان, لە وێنەی کۆکاین ، ئەمفیتامین کە کاریگەری راستەوخۆیان هەیە بۆ گرژبوونی خوێن بەرەکانی دڵ و تووش بوون بە جەڵتەی دڵ.

1165 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر