Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی به‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی باڵه‌كانی حزبی ده‌عوه‌؛ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌دات


حزبی ده‌عوه‌ له‌ ڕێگه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كانیه‌وه‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌دات.

ڕۆژنامه‌ی (مه‌دا)ی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌ "حزبی ده‌عوه‌ به‌ هه‌ردوو باڵی كوتله‌ی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی‌و ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی كار له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات".

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌، خودی حه‌یده‌ر عه‌بادی جووڵێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تادا تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت ده‌گرێته‌ ده‌ست، ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ئامانجی خودی عه‌بادی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ به‌ ئاڕاسته‌ و ئامۆژگاری ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌، ئه‌و كوتله‌یه‌ش كه‌ هه‌ردوو باڵی حزبی ده‌عوه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌ 80 ئه‌ندام پێكدێت‌و سه‌ره‌تا له‌ تێپه‌ڕاندنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای په‌كخراوه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و دواتر به‌ گۆڕینی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆتایی دێت.

بێتوانایی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ پڕكردنه‌وه‌ی چوار له‌ پۆسته‌ ویزارییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌شێك له‌ دۆسته‌كانیشی بێهیوا كردووه‌‌و پێكهێنانی كوتله‌ی ئۆپۆزسیۆنی له‌ هه‌ر كات زیاتر پێویست كردووه‌.

250 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر