Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: سوپای ئێران دژی وڵاتانی دراوسێ نییه‌


په‌یام


له‌ ئێران ڕۆژی سوپا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایگه‌یاند: سوپاكه‌مان له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ به‌هێزتره‌.

له‌میانی وتارێكیدا له‌ یادی ڕۆژی سوپادا، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران ئاشكرای‌ كرد "سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ئێستادا له‌ هه‌موو كات به‌هێزتره‌".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕۆحانی داوای له‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ كرد به‌یه‌كه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ داگیركه‌ران پاكبكه‌نه‌وه‌‌و وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ گه‌لان‌و دراوسێكانمان له‌وه‌ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سوپای ئێرانی دژی ئێوه‌ نییه‌، به‌ڵكو دژی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

ڕۆحانی وتیشی: به‌تیرۆریستناساندنی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بێڕێزیه‌ به‌ ته‌واوی گه‌لانی ئێران.

18ی نیسانی هه‌موو ساڵێك، كۆماری‌ ئیسلامی ئێران مه‌راسیم‌و چالاكی جۆراوجۆر به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی سوپاوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مساڵیش له‌ تارانی پایته‌خت‌و چه‌ند شارێكی دیكه‌، ئه‌و بۆنه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان‌و گه‌وره‌ به‌رپرسانی سوپا ‌و پاسداران‌و پۆلیس تێیدا به‌شداربوون، سوپا به‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیی (ئاسمانی‌و زه‌مینی‌و ده‌ریای) مه‌راسیمێكی به‌رفراوانی، ڕێكخست‌و تێیدا بۆ یه‌كه‌مینجار فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (كه‌وسه‌ر)‌و (ساعیقه‌) و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌ستكردی نێوخۆ، نمایش كران.

127 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر