Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماكرون: كڵێسای نۆتردام به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر دروستده‌كه‌ینه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵدا كڵێسای مێژوویی نۆتردام به‌ شێوه‌یه‌كی جوانتر دروست ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ وتاری (بانگه‌واز بۆ نه‌ته‌وه‌)ی پێشكه‌ش كرد و، تێیدا ڕایگه‌یاند "كڵێسای مێژوویی نۆتردام كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زیانی زۆری پێگه‌یشتووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی جوانتر دروست ده‌كه‌نه‌وه‌".

ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كڵێسای نۆتردام فه‌ڕه‌نسییه‌كان و ته‌واوی جیهانی هه‌ژاندووه‌ و، دواجار تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

سه‌رۆككۆماری‌ فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئاگره‌كه‌ی نۆتردام نیشانی دا كه‌ مێژووه‌كه‌یان هیچ كات كۆتایی نایه‌ت و، هه‌میشه‌ هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌ هه‌ن كه‌ پێویسته‌ به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون".
ماكرۆن جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ده‌یه‌وێت له‌ میانی پێنج ساڵدا دروستكردنه‌وه‌ی‌ كڵێسای مێژوویی نۆتردام ته‌واو بكرێت".

كڵێسای‌ دێرینی‌ نۆتردام له‌ شاری‌ پاریسی‌ فه‌ره‌نسا كه‌ مێژووی‌ دروستكردنی‌ بۆ 856 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاگری‌ گرت و به‌ ته‌واوی‌ سووتا.

125 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر