Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئاكامی بۆردومانی هێزه‌كانی حه‌فته‌ر بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كێكی ته‌رابلوس؛ 41 كه‌س كوژران و برینداربوون


په‌یام

له‌ ئاكامی هێرشێكی‌ مووشه‌كیی‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی ته‌رابلووسی‌ پایته‌ختی‌ لیبیا، 41 كه‌س كوژران و بریندار بوون.

ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی گه‌ڕه‌كی ئه‌بو سه‌لیم كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌كانی شاری ته‌رابلووس، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كراون و، به‌ هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كه‌ پێنجیان ئافره‌تن، كوژراون، هه‌روه‌ها 35 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".

به‌پێی‌ زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان "ژماره‌ی‌ مووشه‌كه‌كان پێنج دانه‌ بووه‌ و، حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانیش ده‌ڵێت "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ره‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كراون".

دوای بۆردوومانه‌كه‌ش فائز سه‌راج سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ته‌بایی نیشتمانی، ڕایگه‌یاند، دۆسیه‌ی یاسایی دژ به‌ پێشێلكارییه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر پێشكه‌ش به‌ دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌ریتانیا پرۆژه‌یه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئاگربه‌ست له‌ لیبیا پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد.

به‌ریتانیا له‌ پرۆژه‌كه‌دا نیگه‌رانی قووڵی‌ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ نزیك پایته‌ختی لیبیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ره‌وه‌ نیشان داوه‌ و، داوای‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رچی زووتره‌ گرژییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌ و ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌ندرێت.

257 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر