Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ ده‌یه‌وێت هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ جه‌نگی یه‌مه‌ن به‌رده‌وام بێت


په‌یام


دۆناڵد تره‌مپ، پڕۆژه‌یاسای ڕاگرتنی‌ پاڵپشتییه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ بۆ هاوپه‌یمانیی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ شه‌ڕی‌ یه‌مه‌ن، ڤیتۆ كرد.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ داوا ده‌كات پشتیوانییه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سعوودیه‌ له‌ شه‌ڕی‌ یه‌مه‌ن، ڕابگیرێت.

تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه‌ "پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌وڵێكی ترسناك و بێواتایه‌ بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریی سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و، مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی و سه‌ربازان، هه‌روه‌ها زیان به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌گه‌یه‌نێت".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هۆكاری بوونی هاوكارییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و، ئه‌مریكا پاساوی بۆ پشتگیریكردنی سعوودیه‌ هه‌یه‌.

چواری نیسانی‌ ئه‌مساڵ پڕۆژه‌یاسای بڕینی پشتگیرییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه‌ به‌ 247 ده‌نگی‌ به‌ڵێ‌ به‌رامبه‌ر 175 ده‌نگی‌ نه‌خێر په‌سه‌ند كرا و، 13ی ئاداریش ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ 54 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 46 ده‌نگ پرۆژه‌یاساكه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد. له‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیشیدا ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا مافی‌ ڤیتۆ به‌كار ده‌هێنێت.

124 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر