Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په‌ وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستبه‌كارده‌بێت


په‌یام

ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵی‌ توركیا ڕاگه‌یه‌ندرا و، كاندیدی‌ جه‌هه‌په‌ به‌ جیاوازیی‌ زیاتر له‌ 13 هه‌زار ده‌نگ له‌ پێش كاندیده‌كه‌ی‌ ئاكپارتییه‌وه‌یه‌.

به‌پێی كۆنووسی یه‌كخراوی ئه‌ژماركراوی‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵوو، كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، چوار ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا بینالی یه‌ڵدرم كاندیدی ئاك پارتی بۆ ئه‌و پۆسته‌، چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ش، كاندیده‌كه‌ی‌ جه‌هه‌په‌ به‌ جیاوازیی‌ 13 هه‌زار و 729 ده‌نگ به‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی‌ ئاك پاتیدا سه‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر جیاوازییه‌كه‌ 29 هه‌زار ده‌نگ بوو.

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ 31ی ئاداری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی گشتیی شاره‌وانییه‌كان له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو، پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ گه‌وره‌شاره‌وانیی‌ ئیسته‌نبووڵ گرت و ڕایگه‌یاند ساخته‌كاری‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كاندیدی‌ جه‌هه‌په‌ ئه‌نجام دراوه‌.


173 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2019

بابەتی زیاتر