Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی‌ سعوودیه‌ ده‌كات


په‌یام


عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی‌ سعوودیه‌ی‌ كرد. بڕیاره‌ 13 ڕێككه‌وتننامه‌ له‌گه‌ڵ ڕیاز واژوو بكات.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا كه‌ به‌ 11 وه‌زیر و، 68 به‌رپرسی حكوومی و، 70 بازرگان پێكهاتووه‌، گه‌یشته‌ سعوودیه‌.

بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ڕیاز كۆببێته‌وه‌ و، 13 ڕێككه‌وتنی هاوكاری له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا واژوو بكرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند كه‌ عێراق له‌ به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره‌ له‌و سه‌ردانه‌ی كه‌ بۆ سعوودیه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.

چاودێرانی‌ سیاسی‌ ده‌ڵێن "سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق كاریگه‌ریی‌ ئه‌رێنیشی‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌غدا و وڵاتانی دیكه‌ی‌ عه‌ره‌بی ده‌بێت، چونكه‌ سعوودیه‌ پێگه‌یه‌كی‌ گرنگ و به‌هێزی‌ له‌ناو وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌".


243 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2019

بابەتی زیاتر