Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانی عێراق یاری په‌بجی و هاوشێوه‌كانی قه‌ده‌غه‌ده‌كات


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی‌ په‌بجی‌ و یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ زیانبه‌خشه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد و، داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كات ئه‌و یارییانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ی 59ی‌ ده‌ستووری عێراق، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ یاریی‌ ئه‌لیكترۆنیی‌ په‌بجی‌ و، ژماره‌یه‌ك یاریی‌ دیكه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد و، ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كرد بۆ جێبه‌جێكردنی‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ "به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی ئه‌و یارییانه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگای عێراقی، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ئاكاری منداڵان و هه‌رزه‌كاران و قوتابیانی قوتابخانه‌ و زانكۆكان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ و فێركردن، داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت ئه‌و یارییانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات".

به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ داوای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ "یارییه‌كانی په‌بجی و فۆرتنایت و نه‌هه‌نگی شین و یارییه‌ هاوشێوه‌كانیان كراوه‌، چونكه‌ ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان".

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانیش كردووه‌ وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن ڕابسپێردرێن بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوشوێنه‌ گونجاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌

260 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2019

بابەتی زیاتر