Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در هه‌ڵمه‌تێكی نوێی چاكسازی ڕاگه‌یاند


په‌یام


موقته‌دا سه‌در هه‌ڵمه‌تێكی نوێی چاكسازی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، به‌ بێ چه‌ك كێشه‌ و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و پرۆسه‌ی‌ چاكسازی ده‌ستپێده‌كات.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی‌ سه‌در له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه‌ گه‌نده‌ڵی سیاسیه‌كان وه‌ك تیشكی ڕۆژ وایه‌ له‌ ئاسمانێكی ساماڵدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ناكرێت ته‌واوی گه‌نده‌ڵیه‌كان بخرێنه‌ ئه‌ستۆی سیاسیه‌كان كه‌ له‌ ناو حكومه‌تدان، به‌ڵكو گه‌ل ده‌توانێت به‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك گۆڕانكاری بكات و كه‌سانی پاك بخاته‌ ئه‌و شوێنانه‌.
موقته‌دا سه‌در وتیشی، ده‌یه‌وێت چاكسازیه‌كی نوێ بكات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و دیارده‌ قێزه‌ون و نه‌شیاوانه‌ی له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا بڵاوبونه‌ته‌وه‌ به‌ بێ به‌كارهێنانی چه‌ك.

ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕابردوودا چه‌ند هه‌وڵێكیدا بۆ چاكسازی له‌ ناوخۆ و له‌ناو كه‌سه‌ نزیكه‌كانیدا و چه‌ند كه‌سێكی گه‌نده‌ڵكاری دورخسته‌وه‌، دواتر له‌ رێگه‌ی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ هه‌وڵی لابردن و دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكیدا و به‌شێكی چاكسازیه‌كانی هاتونه‌ته‌ دی.

255 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر