Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: سزا به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێراندا ده‌سه‌پێنین


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ده‌ست به‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێراندا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ناساندن و جێبه‌جێكردنی بریاری سوپای پاسداران وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی‌.

له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ ئێران له‌ عێراق مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ووتی‌، سوپای پاسدارانی ئێران كۆنتڕۆڵی له‌ سه‌دا 20ی  ئابووری عێراقی كردووه‌ و ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌پاندنی سزای زیاتر بكات به‌سه‌ر سوپای پاسداراندا.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌فه‌رمی ئه‌مریكا بڕیاری دانانی پاسدارانی له‌لیستی تیرۆر خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانانی پاسدارانی له‌لیستی تیرۆر ڕاگه‌یاند و بریاره‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ توندی ئێرانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا كردوه‌ له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌راست.

141 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر