Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری ناوخۆی توركیا: تا ئێستا 321 هەزار و 93 پەنابەری سووریا گەڕاونەتەوە


په‌یام

وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە توركیاوە رایگەیاند "تا ئێستا 321 هەزار و 93 خوشك و برای سووریمان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان". 

وەزیری ناوخۆی توركیا جەختیكردەوە كە بەپێی راپۆرتی جیهانیی هاوكاریی مرۆیی، توركیا لە ساڵی 2017دا، بە هەشت ملیار دۆلار زۆرترین هاوكاریی مرۆیی پێشكەشكردووە و لە پێنج كیشوەردا كاری هاوكاریی مرۆیی لە زیاتر لە 50 وڵاتدا ئەنجامداوە.

وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەدا كە لەئێستادا لە 368 خاڵی عەفرین و ئیدلب و 285 خاڵی ناوچەی قەڵغانی فوراتدا چالاكییەكانی هاوكاریی مرۆیی بەردەوامە و وتی: "تا ئێستا 321 هەزار و 93 خوشك و برای سووریمان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو شوێنە پارێزراوانە". 

151 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر