Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازیى سودان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ره‌ پێكهێنانی حكومه‌تی مه‌ده‌نی نیشاندا

په‌یام

(یاسر عه‌تا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازيى سودان، داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی سودان كرد له‌سه‌ر دیارییكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌ربه‌خۆ و حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی پێكبێن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی سودان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ خورتوم، ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری‌و دیموكراسیداین.

وتیشی: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئامانجی دانانی به‌ردی بناغه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی ڕه‌تیكرده‌وه‌ پارته‌كه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له‌ حكومه‌تی داهاتوو به‌شداری پێبكات، یان نیازی هه‌بێت خۆپیشاندانه‌كان به‌هێز كۆتایی پێ بهێنێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌، گردبوونه‌وه‌ی پیشه‌كارانی سودان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رده‌وامیی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕاگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی به‌ كرده‌یی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.

160 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر