Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. قه‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاو زیاترله‌ دوو ملیارو پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار بووه‌

په‌یام

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ حكومه‌تی ئێران، قه‌باره‌ی زیانی لافاوه‌كانی ئه‌و ولاَته‌ زیاترله‌ دوو ملیارو پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار بووه‌.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، قه‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاو كه‌ به‌هۆی بارانی زۆر و به‌خوڕ دروستبون زیاترله‌ دوو ملیارو پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار بوه‌.

له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا باران و لافاوێكی زۆر شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ و پردو ناوچه‌ی كشتوكاڵی و بازاڕو دوكان و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی راماڵی و زیانێكی زۆری مادی و گیانی لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌و لافاوه‌وه‌ 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 220 هه‌زار هاوڵاتیش بێلانه‌و ماڵ بون و پێویستیان به‌هاوكاری بوه‌.

140 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر