Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاك پارتی‌ تانه‌ی سه‌رووئاسایی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسته‌مبوڵ ده‌دات

په‌یام

پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌ توركیا له‌ ئاماده‌كاریدایه‌ تانه‌ی سه‌رووئاسایی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسته‌مبوڵ بدات.

جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی رایگه‌یاند به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردووه‌ له‌باره‌ی تانه‌ سه‌رووئاساییه‌كانه‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا داواكاری راده‌ستی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.

عه‌لی ئیحسان یاڤوز له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی "تانه‌ی سه‌رووئاسایی" پارته‌كه‌ی بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌ ئیسته‌مبوڵ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ مافی تانه‌ی سه‌رووئاسایی به‌كارده‌هێنن و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌ ئیسته‌مبوڵ ده‌كه‌ن.

جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی  وتیشی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا داواكاری و پاشكۆكانی راده‌ستی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.


303 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر