Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كیم جۆنگ ئون: ئاماده‌م به‌شداریی سێیه‌م لووتكه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكه‌م

په‌یام

سه‌رۆكی كۆریای باكوور ڕایگه‌یادند: ئاماده‌یه‌ به‌شداریی سێیه‌م لووتكه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بكات.

كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامییدان به‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی ئاشتی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستیانپێكردوه‌،  ئاماده‌یه‌ به‌شداریی سێیه‌م لووتكه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات. 

وتیشی: ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ساڵ ئه‌مریكا، رێككه‌وتنێك كه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بێت و هه‌ردوولا په‌سه‌ندی بكه‌ن، پێشنیاربكات، ئه‌وا ئه‌و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ دووباره‌ له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه‌. 

كیم جه‌ختیشیكرده‌وه‌:  ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ داماڵینی چه‌كی ناوه‌كیی و هه‌ڵگرتنی سزاكان ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێن ، چونكه‌ ئه‌وان سڵ له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ واژووی رێككه‌وتنێك بكه‌ن كه‌ هاوكات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور بپارێزێت.

154 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر