Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا.. ژماره‌یه‌ك گه‌نجی موسڵمان گوڵ و بڵاوكراوه‌ی‌ ئیسلامی ده‌به‌خشنه‌وه‌

په‌یام

له‌ به‌لجیكا 50 گه‌نجی موسڵمان گوڵ و بڵاوكراوه‌ی‌ ئیسلامیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شكرد. 

سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئیسلامی به‌لجیكا، له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: له‌ به‌لجیكا 50 گه‌نجی موسڵمان له‌ چوارچێوه‌ی چالاكی "فه‌رموون، من مووسڵمانم" گوڵ و بڵاوكراوه‌ی‌ ئیسلامیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شكردو، راسته‌وخۆش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار كه‌سدا كرد.   

وتیشی: ئه‌م چالاكییه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئیسلامی به‌ڵجیكا له‌ شاری برۆكسڵی پایته‌خت و چه‌ندین شاری دیكه‌ی وه‌ك ئه‌نڤه‌رس، چارلیۆری، گێنت و نامور ئه‌نجامدراوه‌و، ئامانجی ئه‌و كاره‌شیان بریتییه‌ له‌ رێگریكردن له‌ دژایه‌تی ئیسلام و ئه‌و نه‌رێنیانه‌ی كه‌ له‌ به‌لجیكا رووبه‌روویان بووه‌ته‌. 

ناوبراو ئاشكراشیكرد: كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئیسلام ناناسن، به‌ ترسه‌وه‌ له‌ مووسڵمانان نزیك ده‌بنه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌وان گوڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن حوكمی پێشوه‌خته‌ به‌لاوه‌ بنێن.


282 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر