Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا له‌ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی‌ چین ‌و ڕووسیا له‌ ڤه‌نزوێلا بێده‌نگ نابێت

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له‌ چین و ڕووسیای به‌ هۆكاری تێكشكاندنی زیاتری ئابوری ڤه‌نزوێلا تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌ئاستی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ بێده‌نگ نابێت.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند چین و روسیا به‌هاوكاریكردنی رژێمه‌كه‌ی مادۆرۆ هاوكاری تێكشكاندنی زیاتری ئابوری ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌ن و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و  ده‌ستێوه‌ردانانه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.

پۆمپیۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دووڕوویی له‌ هه‌ڵوێستی چین و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه‌، كاتێك داوای راگراتنی ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان خۆیان به‌هاوكاریكردنی دارایی مادۆرۆ یارمه‌تی زیاتری داڕماندنی ئابوری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی ره‌وانه‌كردنی‌ هێزی سه‌ربازی روسیا بۆ ناو خاكی ڤه‌نزوێلا به‌بیانوی ڕاهێنانی پۆلیس و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی مانگی ده‌ستكرد هه‌نگاو گه‌لێكی خراپن و جێگای قبوڵكردن نیه‌.

246 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر