Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هندستان پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌


پەیام 

له‌ هندستان پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌ و زیاتر له‌ مانگێك ده‌خایه‌نێت.

ڕۆژی ڕابردوو پڕۆسه‌ی خولی 17هه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی هندستان ده‌ستیپێكرد ‌و به‌ حه‌وت قۆناغ‌و له‌ماوه‌ی مانگێك‌و هه‌شت ڕۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی هنددا 900 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 15 ملیۆنیان بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن.

پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌‌و تا 19ی مانگی داهاتوو ده‌خایه‌نێت‌ و ده‌نگده‌ران 543 كه‌س بۆ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.

رۆژی 23ی مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌‌و ئه‌ژماری ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات‌و له‌ كۆتا ساته‌كانی هه‌مان ڕۆژ ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هند له‌ پڕۆسه‌كه‌دا پشت ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌به‌ستێت ژماره‌یه‌ك له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ناڕازین‌و پێیانوایه‌ بواری‌ ساخته‌كاری ئاسان ده‌كات.

هه‌ریه‌ك له‌ پارتی گه‌ل كه‌ ئاڕاسته‌یه‌كی هندۆسیی توندڕه‌وی هه‌یه‌‌و له‌ساڵی 2014ـه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی (ناریندا مۆدی) سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌، له‌گه‌ڵ پارتی كۆنگره‌ی هندی لیبڕاڵ‌و عه‌لمانی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

223 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر