Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئێران: ناساندی سوپای پاسداران تاکلایەنەیە و گوشار دروست دەکات


پەیام 

 

له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا به‌زیادكردنی سوپای پاسداران بۆ لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا تاكلایه‌نانه‌ سزا ده‌سه‌پێنێت و گوشار دروست ده‌كات پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بیندراوه‌، ئه‌وه‌ش‌ پێشلكاری روونی پره‌نسیپه‌ بنچینه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌یامه‌كه‌یدا به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئاكامه‌كانی خستنه‌ لیستی تیرۆری سوپای پاسداران خستۆته‌ سه‌ر ئه‌مریكا و ئیداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌و وڵاته‌ .

زه‌ریف ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌ك "كارێكی نه‌كرده‌ و چاوه‌ڕواننه‌كراو" ناوبردووه‌ و رووی ده‌می كردۆته‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نووسیوویه‌تی: ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ خستنه‌ ناو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ بیانییه‌كانی سوپای پاسداران رابكێشم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نایاسایی ئه‌مریكاوه‌. ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار و نایاساییه‌ و هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌. 

زه‌ریف به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكای كردووه‌ له‌ دژی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ی وه‌ك "مه‌ترسی" بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تی زانیووه‌. 

نووسیوویشیه‌تی: ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا كه‌ هه‌نگاوێكی‌ ئیستیفزازییه‌ رێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان و توندوتیژی پێ بنێته‌ ئاستێكی كۆنتڕۆڵنه‌كراو، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیادبوونی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌مریكاو ئه‌و چه‌ند ئیداره‌یه‌شی كه‌ ئه‌ڵقه‌له‌گوێی و هاوبه‌شی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌گه‌ڵی به‌رپرسیار ده‌بن.

ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌ ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌ی زیادكرد.

 

206 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر