Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ: هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ویكیلیكس نازانم


پەیام 

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس له‌ لایه‌ن دادگایه‌كی له‌نده‌نه‌وه‌ وتی، هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ویكیلیكس نازانێت و ئه‌وه‌ كاری ئه‌و نییه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا  پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له‌ كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ست.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا  رۆژنامه‌نوسێك ئه‌وه‌ی به‌ بیر تره‌مپ هێنایه‌وه‌ كه‌ ئاسانگ ده‌ستگیر كراوه‌، له‌كاتێكدا سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تڕه‌مپ به‌هۆی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو ''من عاشقی ویكیلیكسم'' ببووه‌ جیی ره‌خنه‌، رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پرسی ئایا هێشتا ویكیلیكست خۆشده‌وێت؟، له‌ وه‌ڵامیشدا دۆناڵد تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند: هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ویكیلیكس نازانێت و ئه‌وه‌ ئیشی ئه‌و نییه‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆی زۆری پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ده‌زانێت هه‌ندێك شت هه‌یه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاسانگ بكرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ ویلیه‌م باری  وه‌زیری داد، سه‌رقاڵی ئه‌و پرسه‌یه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ دوای حه‌وت ساڵ له‌ مانه‌وه‌ی له‌ باڵوێزخانه‌ی ئیكوادۆردا، جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس له‌ له‌نده‌ن و له‌ ناو باڵوێزخانه‌كه‌دا ده‌ستگیركرا.

دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنیشی ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ تۆمه‌تی هاككردنی سیستمی كۆمپیوته‌ریی، سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ری ویكلیكس سه‌پاند.

437 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر