Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مایک پۆمپیۆ: تورکیا بە کڕینی سیستمی ئێس ٤٠٠ دەرگای سزاکان بۆخۆی دەکاتەوە


پەیام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كڕینی‌ سیستمی ئێس400  ده‌رگا به‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵێك سزا بۆ سه‌ر توركیا ده‌كاته‌وه‌. پۆمپیۆ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: ناكرێت فڕۆكه‌ی ئێف  35و سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی‌ ئێس400  له‌ یه‌ك وڵاتدا هه‌بن.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا جارێكی‌ دیكه‌ دووپاتی‌ كرده‌وه‌ "به‌ كارێكی دروستی نازانن توركیا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس 400ی‌ ڕووسیا بكڕێت و، له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین جار بۆچوونه‌كانیان به‌ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ ڕاگه‌یاندووه‌".

پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ ناكرێت فڕۆكه‌ی‌ ئێف 35ی‌ ئه‌مریكی‌ و سیستمی‌ به‌رگریی‌ ئاسمانیی‌ ئێس 400ی‌ ڕووسی‌ له‌یه‌ك شوێندا هه‌بن و، ناكرێت فڕۆكه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌و ئاسمانه‌دا بفرێت كه‌ ئه‌و سیستمه‌ی‌ تێدایه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی‌ دایه‌ توركیا "ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ سیستمی ئێس400  بكڕێت، به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوژمنانی‌، ڕێگا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری كۆمه‌ڵێك سزادا ده‌كاته‌وه‌".

پۆمپیۆ جارێكی‌ دیكه‌ پێشنیاری سیستمی به‌رگریی‌ ئاسمانیی‌ پاتریۆتی‌ ئه‌مریكیی‌ بۆ توركیا كرد و، وتیشی‌ "پارچه‌یه‌كی گرنگی فڕۆكه‌ی‌ ئێف  35له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه‌ ئه‌گه‌ر ئێس 400 بكڕن، ئه‌وه‌ به‌رده‌وام نابێت".

137 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر