Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عومه‌ر به‌شیر؛ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی به‌ كوده‌تا هات و به‌ كوده‌تاش ڕۆیی


په‌یام

ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له‌ سودان به‌ كوده‌تا كۆتاییهات، سوپا ده‌ستوه‌ردانی كرد و سه‌رۆكی وڵاتی ده‌ستگیر كرد‌و ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پێكهێنا.

كوده‌تای سه‌ربازی كرا و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر دوورخرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون نییه‌ داهاتووی سیستمی حكومڕانی سودانه‌، ئایا حكومڕانی جه‌نه‌راڵ‌و سه‌رباز به‌رده‌وام ده‌بێت، یان ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی پێكدێت.

عومه‌ر به‌شیر


ئه‌و سه‌رۆكه‌ی به‌ كوده‌تا هات و به‌ كوده‌تاش ڕۆیی.
ماوه‌ی 30 ساڵه‌ سه‌رۆكی كۆماری سوودانه‌.
ڕۆژی 11ی نیسانی 2019 كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هات.


ناوی ته‌واوی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیره‌.
ساڵی 1944 له‌ باكووری سوودان هاتووه‌ته‌ دونیاوه‌.
1967 كۆلێژی سه‌ربازیی سوودانی ته‌واو كردووه‌.


دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانستی سه‌ربازییدا هه‌یه‌.
یه‌كه‌میان: له‌ 1981 له‌ سوودان به‌ده‌ستی هێناوه‌.
دووه‌م ماسته‌ر: له‌ 1983 له‌ مالیزیا وه‌ریگرتووه‌.
له‌ 1987 له‌ ئه‌كادیمیای كارگێڕیی سوپا وه‌رگیراوه‌.



له‌ 1967 په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی سوپاوه‌ كردووه‌.
له‌ 1973 به‌شداریی شه‌ڕی دژی جووله‌كه‌ی كردووه‌.
تا ساڵی 1987 فه‌رمانده‌ی لیوای 8ی پیاده‌ بووه‌.


له‌ 1989 له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تورابی و سوار زه‌هه‌ب،
كوده‌تایه‌كی سپییان به‌سه‌ر حكومه‌تدا ئه‌نجام دا،
سادق مه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانیان له‌سه‌ركار لابرد،
سادق مه‌هدی ژنبرای حه‌سه‌ن تورابی بوو.


له‌ 1989 پۆستی سه‌رۆكی سوودانی گرته‌ ده‌ست.
حه‌سه‌ن تورابی مامۆستای عومه‌ر به‌شیر بوو،
بۆیه‌ ده‌یانگوت عومه‌ر به‌شیر به‌ ڕۆژ سه‌رۆكه‌،
به‌ شه‌ویش خوێندكاری حه‌سه‌ن تورابییه‌.


له‌ 1999 گرژیی كه‌وته‌ نێوان به‌شیر و تورابییه‌وه‌.
چه‌ند جارێك حه‌سه‌ن تورابی خسته‌ به‌ندیخانه‌وه‌.
ساڵی 2008 به‌تۆمه‌تی تاوانكاریی له‌ هه‌رێمی دارفۆر،
داداگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌رمانی گرتنی ده‌ركرد.


چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوده‌تا به‌سه‌ر به‌شیردا دراوه‌،
ساڵی 1990 گرووپێك ئه‌فسه‌ر هه‌وڵی كوده‌تایان دا،
به‌ڵام به‌شیر شكستی به‌ كوده‌تاچییه‌كان هێنا،
28 ئه‌فسه‌ری كوده‌تاچی له‌سێداره‌ دا.


سه‌ره‌تای 2019 بۆ عومه‌ر به‌شیر ساڵێكی ئاڵۆز بوو،
خۆپیشاندان دژی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ده‌ستیپێكرد،
له‌ 11ی نیسانی 2019ش سوپا كوده‌تای كرد،
به‌شیری ده‌ستگیركرد و باری نائاسایی ڕاگه‌یاند.


364 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر