Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سودان.. سه‌رۆكی وڵات له‌لایه‌ن سوپاوه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌


په‌یام

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ عومەر حه‌سه‌ن بەشیر سەرۆکی سودان ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه‌و له‌لایه‌ن سوپاوه‌ گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغەکراوە.

هه‌روه‌ها دەنگۆی ئەوە ھەیە کە بەشیر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و پاسەوانە تایبەتەکانیشی دەستگیرکراون.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشیر وازی لە پۆستی سەرۆکایەتی هێناوە و دەسەڵاتی رادەستی سوپا کردووە.

هاوكات ھەواڵگری سەربازی سوودان زیاتر لە ١٠٠ سەرکردەی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی كه‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ دەستگیرکردو سوپاش كۆنترۆڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمی‌ كردووه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش داخستنی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی‌ خەرتووم لەبەردەم فڕۆکە فڕیووەکان و نیشتنەوەی فڕۆکە هاتووەکان بەردەوامە.


306 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر